Kaan Bozdoğan,Sefa Mutlu
19 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند: "دوایین ١٩ ساڵی تورکیا، سیمبوڵی چوونە نێو قۆناغێکی نوێیە لە خەباتی دێرین کە دەچێتە ئەودیو مێژووی کۆمارەوە".
ئەردۆغان، لە میانی بەشداریکردنی لە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی بڵاوکردنەوەی زانستیی ٢٠٢١، کە لە لایەن وەقفی بڵاوکردنەوەی زانست لە کۆشکی دۆڵمەباخچە رێکخرابوو، پیرۆزبایی لە خەڵاتکراوەکان کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەوەی راگەیاند کە دوایین ١٩ ساڵی تورکیا، سیمبوڵی چوونە نێو قۆناغێکی نوێیە لە خەباتی دێرین کە دەچێتە ئەودیو مێژووی کۆمارەوە و گوتی: "ماوەی ١٩ ساڵە پاڵنەری پشت ئەو بەربەستانەی بەردەم ھەر ھەنگاوێک کە دەیھاوێژین درووست دەکرێت، چی بووبێت، ھۆکاری رووداوەکانی ئەم رۆژانەش ھەر ھەمان شتە".
ئەردۆغان، گوتی "ھەر ھەنگاوێک کە لە وڵاتانی تر جێبەجێبکرێت و ببێتە مایەی دەستخۆشی، کە تورکیا ھەوڵی بۆ دەدات، بەرەوڕووی پەلامارێکی نا لۆژیکی دەبینەوە".
ئەردۆغان، گوتیشی: "TÜSİAD و رۆڵەکانی، رووی دەمم لە ئێوەیە. بۆ ڤێرژن و رێگەی جۆراوجۆری پەلاماردانی حکوومەت مەگەڕێن، ناتوانن بەرەنگارمان ببنەوە".
سەرکۆماری تورکیا، جەختی لەوە کردەوە کە ئابووری تورکیا ھاوشێوەی تا ئەمڕۆ، بۆ لەمەودواش، بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ یاساکانی ئابووری بازاڕی ئازاد، بەردەوام دەبێت و گوتی: "بیرتان بکەوێتەوە ئەو کاتەی کە شەش سفرەکەمان لادا ئەوانەی دژایەتییان دەکرد و دەیانگوت 'لە مەیدانی تەقسیم یاد دەکرێینەوە' ئێستاش ھەمان شت دەڵێن".
ئەردۆغان گوتی: "ئەم وڵاتەمان بۆ ئەوانە جێنەھێشت کە بە دۆلارێک نیشتمانەکەیان دەفرۆشن و جێی ناھێڵین".
ئەردۆغان، گوتیشی: "جۆرج و ھانس و ئەمانە نایەن و یەدەگی بانکی ئێمە بەرز بکەنەوە. ئێمە بەرزی دەکەینەوە، ھیچ نیگەرانیتان لەمە نەبێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد کە لە بنەڕەتدا لایەکی ھەر رووداوێک کە تێیدا بووبن، ئابووری بووە و گوتی: "گوایە چی بووە، سوودمان دابەزاندووە؟ چاوەڕێی شتێکی دیکە مەبن لە من".