Hüseyin Yıldız
03 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2021
ئیدر – AA
بەفر قەدپاڵەکانی چیای ئاگری کە بەرزترین چیایە لە تورکیا سپیپۆش کردووە.
شەپۆلی ئەم بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە کاریگەری کردووەتە سەر چیای ئاگری کە پێنج ھەزار و ١٣٧ مەتر لە رووی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە نێوان ھەردوو پارێزگای ئاگری و ئیدر.
یەکەمین بەفری ئەمساڵ لە ٢١ی ئاب لەو چیایە باری و بەھۆی ئەو بەفربارینەی دوێنێش ئاگری گرتەوە، قەدپاڵەکانی چیاکە سپیپۆش بوون.
بەشێوەیەکی گشتی ئاگری بەبێ بەفر نابێت و جگە لەو چیایە ھەروەھا زنجیرە چیای ئاراسیش لە ئیدیر بەفر دایپۆشی.
بەھۆی بەفربارینەوەکە رێگای دوو گوند داخراون.