Kemal Karadağ
03 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-١٠ لە ئاگری، ئەرزەڕۆم و قەرس دەستی پێ کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-١٠ بۆسەر ئامانجەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ئاگری، ئەرزەڕۆم و قەرس بە بەشداری ٧٩٠ کارمەندی ھێزە ئەمنییەکان کە بەسەر ٧٠ تیمدا دابەش کراون دەستی پێ کردووە.
جەختیش لەسەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان کراوەتەوە بۆ سەر تیرۆریستان.