Günay Nuh,Hilmi Tunahan Karakaya,Abdullah Söylemez,Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci
03 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
شه‌پۆلێكی سه‌رماوسۆڵه پارێزگاكانی ئه‌رزه‌ڕۆم، قه‌رس، ئاگری و ئه‌رده‌خانی گرتووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌و به‌فربارینه‌ی ئه‌رزه‌ڕۆمی گرته‌وه، به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌وه شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌كه به‌ستیان.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ تواندنه‌وه‌ی شه‌خته و زوقمی سه‌ر رێگاكان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چلووره له سوێبانی ژماره‌یه‌ك له باڵه‌خانه‌كان دروست بووه.
هه‌روه‌ها توێژی به‌ستوو له‌سه‌ر دار و رووه‌كه‌كان له ئه‌رده‌خان، قه‌رس و ئاگری دروست بوو. به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌وه توێژی سه‌ره‌وه‌ی به‌شێك له چه‌می قه‌رس به‌ستی.
زه‌كی توتار كه دانیشتوویهكی قه‌رسه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه تا دێ كه‌شوهه‌وا ساردتر ده‌بێت گوتی: "چه‌می قه‌رس ده‌ستی كردووه به به‌ستن. كه ساردتر ببێت به‌شی زۆری ئاوی ئه‌وێ ده‌یبه‌ستێت".
به‌هۆی سه‌رماسۆڵه‌وه چلووره له سوێبانی ژماره‌یه‌ك له باڵه‌خانه‌كانی شارۆچكه‌ی ساریقامیشیش دروست بووه و شووشه‌ی شوێنكار و ئۆتۆمبێله‌كانیش به‌ستوویه‌تی.