Dilara Zengin
03 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2021
واشنتۆن - AA
فەرمانگەی فیچ رەیتینگ کە فەرمانگەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ریزبەندی کردنی ئاستی ئابوورییە ئەوەی ئاشکرا کرد کە چاوەڕێ دەکرێت لەمساڵدا ئاستی گەشەی تورکیا لە رێژەی سەدا ٩،٢ەوە بۆ سەدا ١٠،٥ بەرز ببێتەوە.
فیچ لە راگەیەندراوێکدا ئاستی ئابووری تورکیای ھەڵسەنگاندوە و باسی لەوە کردوە کە لە دەستپێکی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠٢٠، رێژەی بەرھەمھێنانی ناوخۆیی سەدا ١،٨ زیادی کردوە، چاوەڕێش دەکرێت تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، رێژەی گەشە کردنی تورکیا بگاتە سەدا ١٠،٥.
ئەمە لە کاتێکدایە کە فیچ لە راپۆرتێکی مانگی ئەیلوولدا ئەوەی خستبووەڕوو کە پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا تورکیا بە رێژەی سەدا ٩،٢ گەشە بکات.
لە راپۆرتی ئەو فەرمانگە نێودەوڵەتییەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە داھاتی تاکی تورک بە دۆلار، لە ساڵی ٢٠١٣ەوە تا ئێستا رووی لە کەمبوونەوە کردوە.