رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو.. به‌فر رێگای هه‌زار و ١٣٤ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی داخستووه
- به هۆی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌وه، رێگای ١٣٤ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری داخراون.
Muş
وان – AA
به هۆی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌وه، رێگای ١٣٤ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری داخراون.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی وان رایگه‌یاند کە له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکە، رێگای ٤٦ گه‌ڕه‌ك داخراون.
ئه‌و به‌فربارین و گه‌رده‌لوله‌ی موشیشی گرتۆته‌وه رێگای ٢٠ گوندی له‌و پارێزگایه داخستووه.
هه‌ر به هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه رێگای سێ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌كاری و ٦٥ گوند له به‌دلیس داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی توركیا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا و راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان.