Selen Temizer
18 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌دین ئاڵتون: "تاكو (باكووری سووریا) له زۆنگاوی تیرۆریستان چۆڵ نه‌كرێت، به‌رده‌وامده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر".
ئاڵتون له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه په‌یامێكی له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه بڵاوكرده‌وه.
ئاڵتون په‌یامه‌كه‌ی دوای ئه‌وه بڵاوكرده‌وه كه سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌گه‌ڵ سیناتۆری ئه‌مریكی لیندسی گراهام كۆبووه‌وه.
ئاڵتون له‌په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی،
"تیرۆرستان له 2015ه‌وه تا ئێستا، له توركیا زیاتر له دوو هه‌زار مرۆڤی بێ‌تاوانیان كوشتووه. زۆرینه‌ی په‌لاماره‌كان له باكووری سووریا داڕێژراون. گه‌لی تورك زیاد له حه‌د ئازاری چه‌شتووه. تا ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری پشوونادهین. تاكو (باكووری سووریا) له زۆنگاوی تیرۆریستان چۆڵ نه‌كرێت، به‌رده‌وامده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر".