reva haci,1 23
18 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا حامی ئاکسۆی رایگەیاند: "نابێت پرۆسەی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، خزمەت بکات بە رۆژەڤی جوداخوازانی پەیەدە/یەپەگە."
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە وەزارەتی دەرەوە رێکی خستبوو حامی ئاکسۆی وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت رۆژەڤى دایەوە.
ئاکسۆی گوتی: "گورزێکی گەورەمان لە پەیەدە/یەپەگە دا، ئارامی و سەقامگیریمان بەرجەستە کرد لە سەر سنوور. 300 هەزار سووریی گەڕاونەتەوە بۆ ئەو ناوچانەی لە تیرۆریستان داماڵراون."
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا ئاکسۆی ئاماژەی بەوەدا کە ئارامی و سەقامگیری لە عەفرین دابینکراوەو ژیان گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و رایگەیاند: "بە مانۆڕی ئیدلب، رێگری کرا لە تراژیدیایەکی گەورە. مانۆڕەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەرزنرخێنرا."
ئاکسۆی گوتيشی: "رژێمی ئەسەد بەدوای سەرکەوتنی سەربازیيەوەیە،بەڵام تەنیا چارەسەریی سیاسی لە سووریا بە ئەنجام دەگات." و دواتر باسی لەوەش کرد کە لەبارەی دامەزراندنی لیژنەی داڕشتنەوەی دەستووری سووریاوە، گەیشتوونەتە قۆناغێکی دیار.
ئاکسۆی جەختی کردەوە لە سوور بوونی تورکیا دەربارەی جێبەجێ کردنی نەخشەڕێگەی منبج و گواستنەوەی بۆ رۆژهەڵاتی فورات و ئاشکرای کرد هەڵوێستی نەگۆڕی تورکیا وای کرد سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بڕیاڕی کشانەوە بدات لەسووریا.
ئاکسۆی باسی لەوەش کرد کە لەبەرامبەر ئەمەدا لە نێو بیرۆکراسی ئاسایشی ئەمریکادا بەرهەڵستکاریان بەرچاو دەکەوێت و دووپاتیکردەوە کە بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکە گرنگە لە نزیکەوە لە دیالۆگدابن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاكسۆی گوتی: "پێویسته قۆناغی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا، خزمه‌تی كارنامه‌ی جیاكاریی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه نه‌كات. پێویسته هیچ پێشهاتێك روونه‌دات له مه‌یدانه‌كه‌دا. ئه‌م بابه‌تانه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ربڕی".
ئاكسۆی رایگه‌یاند، 5ی شوبات له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، شاندێك به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌دات ئۆنال سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات و 6ی شوباتیش وه‌زیری ده‌ره‌وه مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا ده‌كات.
ناوبراو وه‌بیریهێنایه‌وه، به‌پێی نه‌خشه‌ڕێگای منبج، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له منبج ده‌كشێته‌وه و چه‌كه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كۆده‌كرێنه‌وه و منبج له‌لایه‌ن خه‌ڵكی منبجه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و رایگه‌یاند، گرنگیی جێبه‌جێكردنی ئه‌مه به‌زووترین كات، به راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی جۆن بۆڵتن راگه‌یه‌نراوه كه سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كردووه.
ئاكسۆی: "پێویسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی رژێمی سووریا و په‌یه‌ده/یه‌په‌گه نه‌درێت له منبج. با هیچ كه‌س هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی دۆخه‌كه نه‌دات. پاككردنه‌وه‌ی منبج له په‌یه‌ده/یه‌په‌گه بۆ ئێمه بابه‌تێكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه. له منبج په‌لامارێك ئه‌نجامدرا. ئه‌مه به‌ته‌واوی گرنگیی پاككردنه‌وه‌ی منبج له په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌ی ده‌رخست."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی به رێككه‌وتنی ئیدلب ده‌سته‌به‌ركراوه، هه‌میشه‌یی بێت.
ئاكسۆی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رژێم ده‌یه‌وێ لێكتێگه‌یشتنی ئیدلب پێشێل بكات و گوتی: "له‌و رۆژانه‌ی دواییدا ههیئهتول ته‌حریر شامیش ده‌ستی كردووه به كردنه ئامانجی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر كاره ئیستیفزازییهكان. رێگه ناده‌ین ئه‌و كارانه پێشێلی لێكتێگه‌یشتنی ئیدلب بكه‌ن. چاوه‌ڕوانیمان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌یه پشتگیری هه‌وڵه‌كانمان بكات".
حامی ئاكسۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مڕۆ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار و سه‌رۆكی میت، هاكان فیدان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سیناتۆری ئه‌مریكی، لیندسی گراهام ئه‌نجام بده‌ن له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رووسیا له ماوه‌ی ساڵێكدا زۆر سوودبه‌خش بوون و له ئاستی سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌دا سه‌ردان ئه‌نجام دراون.
له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارامیش له باكووری سووریا ناوبراو گوتی: "تێڕوانینمان بۆ داواكاری ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا ئه‌رێنییه. له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌مه ده‌بێته پێشهاتێكی گرنگ بۆ سووریا و پشتگیری لێ ده‌كه‌ین. له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه رووسهكانیشمان به‌رده‌وام ده‌بین له كۆبوونه‌وه. به‌ڕێز سهركۆمار له ٢٣ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی رووسیا ده‌كات. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین تاوتوێی ئه‌م بابه‌تانه بكه‌ن. شانده سه‌ربازی و دیپلۆماتییه‌كان به‌رده‌وام بوون له كۆبوونه‌وه ته‌كنیكییه‌كانیان، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كه. هه‌ر به‌رده‌وامی ده‌درێت به‌تاوتوێكردنی چۆنێتی دروستكردن و مۆدێلی ئه‌و ناوچه‌یه".
حامی ئاكسۆی باسی له‌وه‌ش كرد كه قه‌باره‌ی بازرگانی هاوبه‌ش له ١١ مانگی ساڵی رابردوودا له نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره گه‌یشتۆته ٢٢ ملیار دۆلار و شه‌ش ملیۆن هاووڵاتی رووسیش سه‌ردانی توركیایان كردووه له‌و ماوه‌یه‌دا.