Günay Nuh
13 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2021
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه له مانگی ئاداریشدا ئه‌رزه‌ڕۆم، ئاگری، قه‌رس و ئه‌رده‌خان به‌رده‌وامه.
سه‌رباری هاتنی مانگی ئاداریش به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار ١٥ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بووه‌ته هۆی دروستبوونی شه‌خته و چلووره له سوێبانهكانی ئه‌رزه‌ڕۆم و زوقمگرتنی رێگاكان.
به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌وه رووی رووبار و چه‌مه‌كانی ئاگریش به‌ستوویه‌تی و شه‌خته و چلوورهش له سوێبانهكاندا دروست بووه.
له قه‌رس و ئه‌رده‌خانیش به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌رزه‌ڕۆم و ئاگری شه‌خته و چلووره له سوێبانهكاندا دروست بووه و رووی به‌شێك له چه‌م و رووباره‌كان به‌ستوویه‌تی.