Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci,Günay Nuh,Anıl Aydın
25 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2025
قەرس - AA
لە شاری قەرس کە پلەی گەرما به شەودا دابه‌زیوه بۆ ١١ پلە ژێر سفری سه‌دی، گۆماوەکان بە سەهۆڵ داپۆشران.
کوێستانهكان له دوای بارینی به‌فر دیمه‌نێكی جوان و قه‌شه‌نگیان دروست کرد.
لە قەزای ساريكامیش کە سهرمایەکی توند باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه، تیمەکانی شارەوانی کاری ڕاماڵینی بەفر و شکاندنی سەهۆڵیان ئەنجام دا.
لە پارێزگای ئەردەخان ئەو بەفرەی ناوە ناوە لە سەرانسەری شارەکەدا دەباری، هەندێک شوێنی سپی پۆش کرد و لە چەندین شوێنیش شەختە دروست بوو.
له‌و كه‌شوهه‌وا سارده‌دا مراوییە کێوییەکان لەسەر ڕووباری کورا کە ڕووەکەی بە سەهۆڵ داپۆشرابوو، بەدوای خواردندا گەڕان.