توركيا

شاندێکی سەربازیی لیبیا لێكۆڵینه‌وه‌ لە پاشماوەی ئەو فڕۆکەیه‌دا دەکات کە لە ئەنقەرە کەوتە خوارەوە

Hüseyin Cem Dağıstanlı, Muhammed Nuri Erdoğan  | 24.12.2025 - نوێکردنەوە : 24.12.2025
شاندێکی سەربازیی لیبیا لێكۆڵینه‌وه‌ لە پاشماوەی ئەو فڕۆکەیه‌دا دەکات کە لە ئەنقەرە کەوتە خوارەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

گرووپێک لە بەرپرسانی سەربازی لیبیا، سەرقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن لە پاشماوەی ئەو فڕۆکە تایبەتەی سەرۆک ئەرکانی سوپای لیبیا، جەنەراڵ محەمەد عەلی ئەلحەداد و چوار یاوەری و سێ كه‌سی له‌ تیمی فڕۆکەوانیی هەڵگرتبوو.

ئەو بەرپرسە سەربازییانەی دوای ڕووداوەکە ڕاسپێردراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌، لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەیشتنە ئەنقەرە.

شاندەکە لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی توركیاوه‌ پێشوازی لێکرا و، دواتر بەرەو گوندی کەسیککاڤاک له‌ قەزای هایمانای ئەنقەرە بەڕێکەوت.

ئەندامانی شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار چوونە ئەو شوێنەی پاشماوەی فڕۆکەکەی لێیە و، لێكۆڵینه‌وه‌كان بەردەوامە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın