سەرۆکوەزیرانی لیبیا عەبدولحەمید دیبەیبە پەیامێکی سەرەخۆشی بە هۆی گیانلەدەستدانی محەمەد حەداد بڵاو کردەوە
Trablus
تڕابلۆس - AA
سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی یەکگرتووی نیشتمانیی لیبیا عەبدولحەمید دیبەیبە بە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سوپاسالاری وڵاتەکەی محەمەد حەداد پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
عەبدولحەمید دیبەیبە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندووە، "بە داخێکی گرانەوە، هەواڵی گیانلەدەستدانی سوپاسالاری لیبیا محەمەد حەداد و شاندی یاوەریمان، فەرماندەی هێزەکانی وشکانی فەیتوری گریبل، فەرماندەی کارگێری بەرهەمی سەربازیی جەنەڕاڵ مەحمود کەتاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا مەحمود عەساوی دیاب، وێنەگری سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا مەحمود مەحجوب'مان پێگەیشت".
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی لیبیا وێڕای دەربرینی هاوخەمی بۆ ئەو ڕووداوە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و هیوای لێخۆشبوونی بۆ قوربانیان خواستووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
