توركيا

ھاکان فیدان: "پێشێلکردنی ئاگربەست لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە پلانی ئاشتی خستووەتە مەترسییەوە"

- وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان ڕایگەیاند پێشێلکردنی ئاگربەست لە غەززە لەلایەن ئیسرائیل، بووەتە مەترسییەکی گەورە لە بەردەوام دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە.

Ömer Aşur Çuhadar, Büşranur Keskinkılıç  | 21.12.2025 - نوێکردنەوە : 21.12.2025
ھاکان فیدان: "پێشێلکردنی ئاگربەست لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە پلانی ئاشتی خستووەتە مەترسییەوە"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان ڕایگەیاند کە پێشێلکردنی ئاگربەست لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، پلانی ئاشتی خستووەتە مەترسییەوە.

ھاکان فیدان بەشداری لە کۆبوونەوەیەکدا کرد کە لە شاری میامی سەربە ویلایەتی فلۆریدا بە بەشداری بەرپرسانی ئەمریکا، میسر و قەتەر بۆ تاوتوێکردنی پلانی ئاشتی لە غەززە بەڕێوەچوو.

وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکەدا، بۆ ڕۆژنامەوانی ئاماژەی بەوەدا، ماوەیەکی زۆر بەسەر پلانی ئاشتی لە غەززەدا تێپەڕیوە کە لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتنەکەی لووتکەی ئاشتی لە شاری شەرم شێخ لە میسر، چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.

گوتیشی: "یەکێک لەو پرسانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆمان لەسەر کردوون، دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست بوو لە غەززە، ھەروەھا باسمان لە پرسی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی غەززە کرد و لێکۆڵینەوەیەکی وردیش لەوبارەیەوە خرایەڕوو".

ڕاشیگەیاند: "ئێستا، دوای ئەوەی قۆناغی یەکەم بە ڕادەستکردنی دوایین تەرمی بارمتە کۆتایی ھات ، ئێستا گفتوگۆ لەسەر پێوەرەکانی گواستنەوە بۆ قۆناغی دووەم دەستی پێکردووە".

باسی لەوەش کرد: "سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ھاوڕان لەسەر ئەوەی کە پێشێلکردنی ئاگربەست لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، پلانی ئاشتی خستووەتە مەترسییەوە، جگە لەوەش بووەتە مەترسییەکی گەورە لە بەردەوام دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın