جيهان

ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەوە بۆ ٧٠ ھەزار و ٦٦٩ کەس

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ھاووڵاتییەكی دیکەی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراوە و ١٣ی دیکەیش بریندارکراون.

Mohamed Majed  | 18.12.2025 - نوێکردنەوە : 18.12.2025
ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەوە بۆ ٧٠ ھەزار و ٦٦٩ کەس

Gazze

غەززە ــ AA

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٧٠ ھەزار و ٦٦٩ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ھاووڵاتییەكی دیکەی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراوە و ١٣ی دیکەیش بریندارکراون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٧٠ ھەزار و ٦٦٩ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٧١ ھەزار و ١٦٥ کەس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın