هاکان فیدان: "دەبینین هەسەدە زۆر نییەتی بەرەپێشچوون (بۆ تێکەڵبوون بە دەسەڵاتی دیمەشق)ی نییە"
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان: "ئەو ڕاستییەی کە هەسەدە چالاکییەکی تایبەت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجام دەدات، بووەتە گەورەترین بەربەست لە دانوستانەکاندا لەگەڵ دیمەشق".
Ankara
ئەنقەرە - AA
هاکان فیدان ڕایگەیاند، "دەبینین کە هەسەدە زۆر نییەتی بەرەپێشچوون (بۆ تێکەڵبوون بە دەسەڵاتی دیمەشق)ی نییە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان گوتیشی: "ئەو ڕاستییەی کە هەسەدە چالاکییەکی تایبەت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجام دەدات، بووەتە گەورەترین بەربەست لە دانوستانەکاندا لەگەڵ دیمەشق".
فیدان ئەو قسانەی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد شەیبانی ڕاگەیاند.
هاکان فیدان ئاماژەی بە ناوەڕۆکی دیدارەکەی لەگەڵ هاوتا سووریاییەکەی ئەسعەد شەیبانی دا و گوتی، باسێکی بەرفراوانیان بە تایبەتی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، ئاسایشی ناوچەکە و هەررەشەکان بۆ سەر سەقامگیری سووریا کردووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند، سەقامگیری سووریا بە واتای سەقامگیری بۆ سەر تورکیا دێت و ئەوە بابەتێکی گرنگە بۆ تورکیا.
گوتیشی: "هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سێزار لە لایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاوە گرنگییەکی زۆری هەیە و ئەوە دەرفەتی ئامادەبوونی وەبەرهێنەران لە سووریا دەخولقێنێت".
هاکان فیدان گوتیشی، "هەڵوەشانەوەی یاسای سزاکانی سێزار یارمەتیدەری سەقامگیری ناوچەکەیە. من پێم وایە برایانی ئێمە لە سووریا زۆر بە باشی دەتوانن ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە".
