Emre Ilıkan
14 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2021
وان – AA
هۆشداری درا له‌بارەی زوقم و بهسەهۆڵبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، به‌دلیس و مووش.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی ناوچه‌كه رایگه‌یاند كه ئاسمانی ناوچه‌كه، هه‌وراوی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش دوو تا چوار پله به‌رزده‌بنه‌وه.
با له ئاراسته‌ی باكوور و باكووری رۆژئاواوه به هێواشی هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌مڕۆدا به‌م جۆره بن:
هه‌كاری و مووش ٩، وان ٧ و به‌دلیس ٤ پله.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی داوا له هاووڵاتییانیش ده‌كات ئاگاداری ئه‌وه بن كه مه‌ترسی هه‌یه له هه‌ره‌سهێنانی به‌فر له قه‌دپاڵی چیاكان و ئه‌گه‌ری زوقمگرتنی توند و بهسەهۆڵبوون.