Muhammet Mutaf
08 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2022
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
ئه‌و سه‌رماوسۆڵه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه كاریگه‌ریی نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان له ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رده‌خان و ئاگری.
به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆله‌وه زوقم له رێگا و شه‌قامه‌كان و شووشه په‌نجه‌ره‌كان و چلوورهش له سوێبانی خانوو و باڵه‌خانه‌كان دروست بووه و هاووڵاتییانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن به داپۆشینیان به پێخه‌ف ئۆتۆمبێله‌كانیان له سه‌رما بپارێزن.
به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه‌وه توێژی سه‌ره‌وه‌ی چه‌مه‌كانی ئاگری به‌ستوویه‌تی.