İlhami Erkılıç
03 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2022
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا له ئاگری تۆمار كرا کە ٢٠ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌ی ئانادۆڵوی رۆژهه‌ڵات رایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه نیمچه هه‌ور بێت و جێ جێش ته‌مومژ بیگرێته‌وه و زوقمگرتن و به‌ستنیش روو بدات.
پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كه به‌پێی وه‌رز ئاسایی ده‌بێت و شنهبایهكیش له ئاراسته‌ی باكوور و باكووری رۆژئاواوه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
نزمترین پله‌كانی گه‌رمایش له شه‌ودا به‌م جۆره بوون: ئاگری -٢٠، قه‌رس -١٦، ئه‌رزه‌ڕۆم -٩، ئه‌رده‌خان -٨، ئیدر -٦، ئه‌رزنجان -٥ و دێرسم -٤ پله.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره بن: ئه‌رزنجان ٥، ئیدر ٤، دێرسم ١، قه‌رس -٥، ئه‌رده‌خان -٤، ئاگری -٣ و ئه‌رزه‌ڕۆم-یش -٢ پله بێت.