Ahmet Esad Şani
03 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
ناو تۆمارکردن بۆ پێشبڕکێی فۆتۆگرافی "Istanbul Photo Awards "ی ٢٠٢٢ دەستی پێ کرد کە وێنەکانی رۆژەڤی جیهان دیاریی دەکات.
پێشبڕکێکە کە ئاژانسی ئانادۆڵو رێکیدەخات بۆ پشتیوانیکردن لە فۆتۆگرافەران، ماوەی هەشت ساڵە سازدەکرێت و یەکێکە لە گرنگترین پێشبڕکێکان لە سەرانسەری جیهاندا لە بواری وێنەدا.
ساڵانە هەزاران وێنە رەوانەی پێشبڕکێکە دەکرێت و لە پاڵ فۆتۆگرافەرانی ناو دەزگاکانی راگەیاندن، وێنەگرانی ئازادیش گرنگییەکی زۆری پێ دەدەن.
پێشبڕکێکە کە تایبەتە بە فۆتۆگرافەرانی بە ئەزموون دەتواندرێت ئەو وێنانەش بەشداری پێ بکرێت کە ساڵی رابردوو گیراون.
ئەمساڵ سێ خەڵات لە بەشی "سروشت و ژینگەی تاک" دەبەخشرێت کە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو کار و توێژینەوانە دەکات کە لە بواری ژینگەدا ئەنجام دراون کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا زۆرترین بابەتی رۆژەڤ بوو.
- دەتواندرێت ناو بۆ حەوت بەشی پێشبڕکێکە تۆمار بکرێت
هەر بەشداربوویەک دەتوانێت لە هەموو بەشەکانی پێشبڕکێکە ناو تۆمار بکات کە پێکهاتووە لە حەوت بەش: "هەواڵی تاک"، "هەواڵی زنجیرەیی"، "وەرزشی تاک"، "وەرزشی زنجیرەیی"، "سروشت و ژینگەی تاک"، "ژیانی رۆژانەی زنجیرەیی کانۆن" و "زنجیرەی پۆرترێت".
پێشبڕکێکە کراوە دەبێت بۆ هەموو کارە بڵاوکراوە و بڵاونەکراوەکان لە سەرانسەری جیهاندا.
هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو، براوه‌كانی پێشبڕكێكه له مانگی ئاداردا له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه ئه‌ندامه‌كانی له پسپۆڕه متمانه‌پێكراوه‌كانی جیهان پێك دێن، ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن له پێشبڕكێكه‌دا كه تیایدا له چه‌ندین دیدگای جیاوازی وه‌ك ته‌واوه‌تی ته‌كنیكی، ده‌ركه‌وتن، جموجۆڵ و هه‌ست له ماڵپه‌ڕی پێشبڕكێكه داندراون.
- شه‌ش هه‌زار دۆلار ده‌درێت به "وێنه‌ی ساڵ"
گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی پێشبڕكێكه ده‌درێت به "وێنه‌ی ساڵ" كه له ریزی یه‌كه‌می كاتیگۆری هه‌واڵیی ته‌كنیكی دایه و خاوه‌ن وێنه‌كه به شه‌ش هه‌زار دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها سێ هه‌زار دۆلار وه‌ك خه‌ڵات ده‌درێت به براوه‌ی یه‌كه‌می كاتیگۆرییه‌كان، بڕی هه‌زار و ٥٠٠ دۆلار ده‌درێت به دووه‌مه‌كان و بڕی هه‌زار دۆلاریش ده‌درێت به سێیه‌مه‌كانی كاتیگۆرییه‌كان. ته‌نها خه‌ڵاتی یه‌كه‌م به كاتیگۆرییه‌كانی "زنجیره‌ی ژیانی رۆژانه" و "زنجیره‌ی پۆرترێت" ده‌درێت.
له‌گه‌ڵ خه‌ڵاته‌كانیشدا ئه‌مساڵ هه‌روه‌ها كامێرای Canon EOS R3 به یه‌كه‌مه‌كانی كاتیگۆری هه‌واڵی تاك و زنجیره‌ی وه‌رزشی و كامێرای Canon EOS R5 به یه‌كه‌مه‌كانی كاتیگۆرییه‌كانی دیكه ده‌درێت.
ئه‌م پێشبڕكێیه كه له‌لایه‌ن Canon ،TİKA و هێڵی ئاسمانی توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێت، ده‌تواندرێت تا ١٥ی ئەم مانگە له رێگای ماڵپه‌ڕی http://istanbulphotoawards.com به‌شداری تیادا بكرێت.