Aişe Hümeyra Bulovalı
15 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
ناو تۆمارکردن بۆ پێشبڕکێی فۆتۆگرافی "Istanbul Photo Awards "ی ٢٠٢٣ کە وێنەکانی رۆژەڤی جیهان دیاریی دەکات دەستی پێ کرد.
پێشبڕکێکە کە ئاژانسی ئانادۆڵو رێکیدەخات بۆ پشتیوانیکردن لە فۆتۆگرافەران، دەبێت بە ماوەی نۆ ساڵ سازدەکرێت و یەکێکە لە گرنگترین پێشبڕکێکان لە سەرانسەری جیهاندا لە بواری وێنەدا.
ساڵانە زیاتر لە ١٥ هەزار وێنە رەوانەی پێشبڕکێکە دەکرێت، تەنها فۆتۆگرافەرانی پیشەیی دەتوانن بەشداری لە پێشبڕکێکەدا بکەن و بۆ بەشداریکردنیش کارکردن لە دامەزراوەیەکی میدیایی نەکراوەتە مەرج.
پێشبڕکێکە کە تایبەتە بە فۆتۆگرافەرانی بە ئەزموون، دەتواندرێت ئەو وێنانەش بەشداری پێ بکرێت لە رێککەوتی یەکی کانوونی دووەم تاکوو ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ چرکێندراون.
جگە لە بەشەکانی "تاک هەواڵ"، "زنجیرە هەواڵ"، "تاک وەرزش" و "زنجیرە وەرزش"، "تاک سروشت و ژینگە"، "زنجیرە پۆرترە" و "زنجیرە ژیانی رۆژانە" بۆ پێشبڕکێکەی ئەمجارە، هەروەها "زنجیرە سروشت و ژینگە"، "تاک پۆرترە" و "تاک ژیانی رۆژانە"یش زیاد کراون.
هەر بەشداربوویەک دەتوانێت لە هەموو بەشەکانی پێشبڕکێکە، ناو تۆمار بکات و پێشتر بڵاونەکردنەوەی وێنەکانیش نەکراوەتە مەرج، ئەوەی بیەوێت بەشداری بکات، دەتوانێت مەرجەکانی بەشداریکردن لەسەر ماڵپەری فەرمی بخوێنێتەوە.
- شه‌ش هه‌زار دۆلار ده‌درێت به "وێنه‌ی ساڵ"
گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی پێشبڕكێكه ده‌درێت به "وێنه‌ی ساڵ" كه له ریزی یه‌كه‌می كاتیگۆری "تاک هه‌واڵ"دایه و خاوه‌ن وێنه‌كه به شه‌ش هه‌زار دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها سێ هه‌زار دۆلار وه‌ك خه‌ڵات ده‌درێت به براوه‌ی یه‌كه‌می كاتیگۆرییه‌كان، بڕی هه‌زار و ٥٠٠ دۆلار ده‌درێت به دووه‌مه‌كان و بڕی هه‌زار دۆلاریش ده‌درێت به سێیه‌مه‌كانی كاتیگۆرییه‌كان.
براوەکانی پێشبڕکێکە هاوشێوەی ساڵانی پێشوو لە مانگی ئادار لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە کە لە پسپۆڕانی بەناوبانگی فۆتۆگرافیی جیهانی پێک دێن دیاریی دەکرێن.
بە تێکڕایی لە پێشبڕکێکەدا، بە بەهای ٥٨ هەزار دۆلار خەڵات پێشکەش بە براوەکان دەکرێت، ئەو وێنانەی رەوانە دەکرێن لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن بەشێوەیەکی فرەڕەهەند هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.
تەنها بە رێگای ئۆنلاین ناو بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکە تۆمار دەکرێت و پرۆسەکەیش تاکوو ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت. لە رێگای www.istanbulphotoawards.com زانیاری بە دەست دەکەوێت لەبارەی ئەو وێنانەی لە پێشبڕکێکانی پێشوو خەڵاتیان بە شایستە زاندراوە و ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی پێشبڕکێکانەوە.