Mümin Altaş
11 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
له میانی کێبڕکێی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی "Istanbul Photo Awards''، کە بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە فۆتۆگرافەران لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵووەوە سازدەکرێت و ئەمساڵ حەوتەمینی بەڕێوەچوو،لە بەشی هەواڵی تاکدا، خەڵاتی دووەمی کێبڕکێکە بەخشرایە فۆتۆگرافەری ئاژانسی AFP، یوری کۆرتێز، بەهۆی ئەو وێنەیەی لە گرتووخانەی كويزالتيپيك لە سلڤادۆر گرتوویەتی، کە رەنگدانەوەی ژیانی بەندکراوان بوو. ( Yuri Cortez - ئاژانسی ئانادۆڵو )
خەڵاتی فۆتۆی ساڵی کێبڕکێی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی "Istanbul Photo Awards''، کە بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە فۆتۆگرافەران لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵووەوە سازدەکرێت و ئەمساڵ حەوتەمینی بەڕێوەچوو، بەخشرایە محەمەد شاجاهان-ی بەنگلادیشی بۆ فۆتۆی "خۆشەویستی دایک".
پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە کاریگەری کردووەتە سەر جیهان، جارێکی دیکە دەریخستەوە فۆتۆگرافەران و میدیاكاران کارەکانیان لە چ هەلومەرجێکی سەخت ئەنجام دەدەن. لەم قۆناغە سەختەشدا ئاژانسی ئانادۆڵو بە سازکردنی ئەو کێبڕکێیە درێژەیدا بە پشتیوانی کردنیان.
لە حەوتەمین ساڵەی کێبڕکێکەدا ١٢ هەزار فۆتۆ بەشدارییان كرد، و لەلایەن داوەرانی نێودەوڵەتییەوە دیاریکران.
خەڵاتی فۆتۆی ساڵی ٢٠٢١ بەخشرایە فۆتۆگرافەری بەنگلادیشی، محەمەد شاجاهان بۆ وێنەی "خۆشەویستی دایک" کە لە نێو نزیکەی ١٥ هەزار وێنەدا هەڵبژێردراوە.
لە بەشی هەواڵی تاکدا، خەڵاتی دووەمی کێبڕکێکە بەخشرایە فۆتۆگرافەری ئاژانسی AFP، یوری کۆرتێز، بەهۆی ئەو وێنەیەی لە گرتووخانەی كويزالتيپيك لە سلڤادۆر گرتوویەتی، کە رەنگدانەوەی ژیانی بەندکراوان بوو.
هەروەها خەڵاتی سێیەمی کێبڕکێکە بەخشرایە فۆتۆگرافەری ئاژانسی AP، پیترۆس گیاناکۆوریس بەهۆی ئەو وێنەیەی رەنگدانەوەی ژیانی ئەو پەنابەرانەی نیشاندا کە لە کەمپەکانیان لە یۆنان هەڵاتبوون.