Şeyma Uzundere
04 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2021
ئەنقەرە- AA
خەڵاتی فۆتۆی ساڵی کێبڕکێی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی"Istanbul Photo Awards''، کە بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە فۆتۆگرافەران لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵووەوە سازدەکرێت و ئەمساڵ حەوتەمینی بەڕێوەچوو، بەخشرایە محەمەد شاجاهان-ی بەنگلادیشی بۆ فۆتۆی "خۆشەویستی دایک"، له‌باره‌ی براوه‌ی یه‌كه‌می خه‌ڵاته‌كه‌وه سه‌رۆكی به‌شی وێنه‌كان له ده‌سته‌ی داوه‌ری كێبڕكێكه، ماریۆن مهرتێنس رایگه‌یاند: "خۆشه‌ویستی دایك وێنه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و كاریگه‌ره. توانای وێنه‌كه له‌وه دایه كه هه‌م تایبه‌تمه‌ندی هه‌واڵ و هه‌م تایبه‌تمه‌ندییه مرۆڤایه‌تییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت".

سه‌رۆكی به‌شی وێنه‌كان له ده‌سته‌ی داوه‌ری كێبڕكێی خەڵاتی فۆتۆی ساڵی کێبڕکێی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی"Istanbul Photo Awards''، ماریۆن مهرتێنس، له‌باره‌ی براوه‌ی یه‌كه‌می خه‌ڵاته‌كه‌وه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "خۆشه‌ویستی دایك وێنه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و كاریگه‌ره. توانای وێنه‌كه له‌وه دایه كه هه‌م تایبه‌تمه‌ندی هه‌واڵ و هه‌م تایبه‌تمه‌ندییه مرۆڤایه‌تییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت. به بۆچوونی من پێویسته هه‌موو كه‌سێك وێنه بچركێنێت و نیشانی بدات كه له جیهان چی روو ده‌دا و سڵ له‌وه نه‌كاته‌وه. چونكه وێنه باشترین زمانه و زمانێكی گه‌ردوونییه".
لە حەوتەمین ساڵەی کێبڕکێکەدا ١٢ هەزار فۆتۆ بەشدارییان كرد، و لەلایەن داوەرانی نێودەوڵەتییەوە دیاریکران.

خەڵاتی فۆتۆی ساڵی ٢٠٢١ بەخشرایە فۆتۆگرافەری بەنگلادیشی، محەمەد شاجاهان بۆ وێنەی "خۆشەویستی دایک" کە لە نێو نزیکەی ١٥ هەزار وێنەدا هەڵبژێردراوە.
لە بەشی هەواڵی تاکدا، خەڵاتی دووەمی کێبڕکێکە بەخشرایە فۆتۆگرافەری ئاژانسیAFP، یوری کۆرتێز، بەهۆی ئەو وێنەیەی لە گرتووخانەی كويزالتيپيك لە سلڤادۆر گرتوویەتی، کە رەنگدانەوەی ژیانی بەندکراوان بوو.
هەروەها خەڵاتی سێیەمی کێبڕکێکە بەخشرایە فۆتۆگرافەری ئاژانسی AP، پیترۆس گیاناکۆوریس بەهۆی ئەو وێنەیەی رەنگدانەوەی ژیانی ئەو پەنابەرانەی نیشاندا کە لە کەمپەکانیان لە یۆنان هەڵاتبوون.
