Saadet Firdevs Aparı,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
25 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
خه‌ڵاتی "وێنه‌ی ساڵ" له كێبڕكێی وێنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "Istanbul Photo Awards"دا كه ئه‌مساڵ پێنجه‌مینی له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه رێكده‌خرێت، به‌خشرایه ئه‌حمه‌د غهرابلی به‌هۆی وێنه‌كه‌ی له‌ژیر ناوی "ململانێی ئیسرائیل-ئه‌مریكا-فه‌ڵه‌ستین".
وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی فرانس پرێس غهرابلی له ژێر ناوی "Israel-US-Palestinian Conflict/ململانێی ئیسرائیل-ئه‌مریكا-فه‌ڵه‌ستین" له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوبژیوانییەوە هه‌ڵبژێردرا و به شایسته‌ی خه‌لاته‌كه دانرا.
دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له 19-23ی نیساندا هه‌ڵسه‌نگاندنیان ئه‌نجامدا، له لقه‌كانی "هه‌واڵ" و "وه‌رزش" له چوار به‌شدا باشترینی ساڵیان دیاریكرد.
كێبڕكێیەكه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی هه‌ماهه‌نگیی و هاریكاری تورك (TİKA) و هێڵی ئاسمانیی توركی (THY)ه‌وه بوو کە تیایدا وێنه‌كه‌ی غهرابلی خه‌ڵاتی وێنه‌ی ساڵی پێ به‌خشرا.
گویڵهرمۆ ئاریاس به‌و كۆمه‌ڵه وێنه‌یەی به ناوی "هه‌زاران كۆچبه‌ری ئه‌مریكی/ Thousands of Central American Migrants " كه بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی گرتبوو له به‌شی "كۆمه‌ڵه وێنه‌ی هه‌واڵی"دا پله‌ی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێدرا. له كۆمه‌ڵه وێنه‌كه‌دا باس له هه‌زاران كۆچبه‌ری ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست ده‌كات كه به هیوای گه‌یشتنه ئه‌مریكا زیاتر له مانگێكه ملی رێگایان گرتووه كه زۆربه‌یان هۆندوراسهكانن.
كاتزكێ ستێفان-یش به گرتنی وێنه‌ی ئه‌و وه‌رزشوانه شهپۆلسوارهی له شه‌پۆل ده‌كه‌وێ خه‌ڵاتی یه‌كه‌می له به‌شی "وێنه‌ی وه‌رزشی" پێبه‌خشرا.
فڕوغ ئالائهی به كۆمه‌ڵه وێنه‌ی "كچی یاریگا/ Stadium Girl " توانی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌شی "كۆمه‌ڵه وێنه‌ی وه‌رزش' به‌ده‌ست بهێنێت كه تیایدا كچێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به ناوی زه‌ینه‌ب له شاری ئه‌هوازی ئێران به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌یه كچان بچنه یاریگا جلی كوڕان له‌به‌ر ده‌كات و ده‌چێت سه‌یری یاری ده‌كات.