Ferdi Türkten,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
شاندێك به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی ئانادۆڵو و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسه‌كه، شه‌نۆڵ كازانجی، هاوشێوه‌ی هه‌موو ساڵێك، له ٦ی نیساندا كه ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵوه، سه‌ردانی ئانتكابیر (مۆنومێنتی مه‌زاری ئه‌تاتورك)یان كرد.
شاندێك كه له هه‌ریه‌ك شه‌نۆڵ كازانجی، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن، جێگرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و به‌ڕێوه‌به‌رانی نووسین پێكهاتبوون، سه‌ردانی ئانتكابیریان كرد.
كازانجی دوای دانانی تاجه‌گوڵینه‌ی پێكهاتوو له گوڵی سوور و سپی مێخه‌ك كه له سه‌ری نووسرابوو "ئاژانسی ئانادۆڵو" له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌تاتورك، شانده‌كه ساتێك وه‌ك رێزگرتن به بێ ده‌نگی وه‌ستان.
دواتر كازانجی و شاندی یاوه‌ری چوونه تاوه‌ری میساقی میللی و له‌وێ له ده‌فته‌ری تایبه‌تیی ئانتكابیردا ئه‌مانه‌ی نووسی:
"رێبه‌ری مه‌زن ئه‌تاتورك، ئاژانسی ئانادۆڵو كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خه‌باتی داستانئاسای جه‌نگی رزگاریی به جیهان، دامه‌زرێنرا، ئه‌مڕۆ پێده‌نێته ته‌مه‌نی ٩٩یه‌مین ساڵییه‌وه. ئاژانسه‌كه‌مان كه ساڵێكی ماوه ته‌مه‌نی ببێته یه‌ك سه‌ده وه‌ك ئه‌ركی باڵای خۆی ته‌نها نه‌بووه‌ته ده‌نگ و سه‌دای توركیا به‌ڵكو بووه‌ته ده‌نگی ستهملێكراواكان له هه‌موو شوێنێك. ئاژانسه‌كه‌مان كه هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه له سه‌ر بنه‌مای راستگۆیی چالاكییه‌كانی ئه‌نجام داوه ٩٩ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ژێر ئاگر و ئاسندا ده‌ستی پێكرد و تاكو كۆماری توركیا له‌و گه‌شته‌دا هه‌بێت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌مبۆنه‌یه‌وه به‌ڕێزه‌وه یادی سه‌رجه‌م شه‌هیدانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌یه‌كجاری چاویان لێك ناوه".
دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو هاوته‌مه‌نی مێژووی كۆماری توركیایه و ١٧ رۆژ به‌ر له دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی توركیا و له ٦ی نیسانی ١٩٢٠ به فه‌رمانی موسته‌فا كه‌مال پاشا دامه‌زراوه. یه‌كه‌مین یاساكانی په‌رله‌مانی توركیا له ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاوكرانه‌وه. ئه‌و ئاژانسه گه‌واهیده‌ری هه‌ر قۆناغێكی خه‌باتی نیشتیمانی توركیا بووه و به ئه‌زموونی ٩٩ ساڵه‌یه‌وه به‌رده‌وامه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێكراوی هه‌واڵ.
ئه‌مساڵ ٩٩همین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ده‌كرێته‌وه و كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌نگاونانی بۆ چوونه ناو ته‌مه‌نی ١٠٠ ساڵیه‌وه ببێته یه‌كێك له ئاژانسه هه‌واڵییه هه‌ره كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌رمترین رووداوه‌كانی جیهان بۆ ئابونهدارانی ده‌گوازێته‌وه، به تایبه‌ت به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه له شوێنی زۆر سه‌خت هه‌واڵ ئاماده ده‌كات و دیمه‌نی ناوازه ده‌گرێت. ئاژانسی ئانادۆڵو به هه‌ریه‌ك له زمانی توركی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، رووسی، فه‌ڕه‌نسی، ئیسپانی، به هه‌ردوو دیالێكتیكهكانی كرمانجی سه‌روو و كرمانجی ناوه‌ڕاست (سۆرانی) زمانی كوردی، فارسی، ئێندۆنیزی، بۆسنی، ئه‌لبانی، مه‌كه‌دۆنی په‌خش ده‌كات. به پێشكه‌شكردنی هه‌واڵ، وێنه و ڤیدیۆ بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێكراو له سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ئابوونهداران نه‌ك ته‌نها له سه‌ر ئاستی توركیا.
ئاژانسی ئانادۆڵو پێ ده‌نێته ١٠٠ ساڵی ته‌مه‌نییه‌وه كه ئاژانسێكی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تییه و باره‌گای سه‌ره‌كی له توركیایه، به ١٣ زمان خزمه‌تگوازاری پێشكه‌شی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار به‌كارهێنه‌ر له ٩٣ وڵات ده‌كات. رۆژانه هه‌زار و ٦٠٠ هه‌واڵ، دوو هه‌زار و ٣٠٠ وێنه، شه‌ش ئینفۆگرافی، ٤٠٠ گرته‌ی ڤیدیۆیی و ١٥ په‌خشی راسته‌وخۆ بڵاوده‌كاته‌وه و یه‌كێكه له ئاژانسه هه‌ره متمانه‌پێكراوه‌كان له سه‌ر ئاستی جیهان. له سه‌دا ٦٣ی وێنه و له سه‌دا ٤٠ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی توركیا به‌رهه‌می ئاژانسی ئانادۆڵون. جگه له‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانی توركیا له سه‌دا ٨٩ی هه‌واڵه تایبه‌تییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاوده‌كه‌نه‌وه.