Eda Özdener,Ramal Abdullah Mahmood
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای رایگه‌یاند ئاژانسی ئانادۆڵو كه پێ ده‌نێته ساڵی ١٠٠همیهوه و به ١٣ زمان په‌خش ده‌كات جێگای شانازییه بۆ توركیا.
ئۆكتای له ٩٩همی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ئۆكتای به بیری هێناوه‌ته‌وه دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو له ساڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی جه‌نگی رزگاری توركیادا به‌مه‌به‌ستی "گه‌یاندنی ده‌نگی ئانادۆڵو بووه به جیهانی ده‌ره‌وه" و ده‌ڵێت: "ئاژانسی ئانادۆڵو كه ئه‌مڕۆ پێ ده‌نێته ساڵی ١٠٠همیهوه و به ١٣ زمان په‌خش ده‌كات جێگای شانازییه بۆ وڵاته‌كه‌مان".
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای پیرۆزبایی له ٩٩همین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو كردووه و نووسیوویه‌تی: "پیرۆزبایی ٩٩همین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌كه‌م كه به هه‌زاران سه‌ربازی ونه‌وه ده‌یه‌وێت ببێته یه‌كێك له ئاژانسه هه‌ره كاریگه‌ره‌كان له سه‌ر ئاستی جیهان و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم له كاره‌كانیاندا".