Merve Yıldızalp,Muhammed Boztepe
25 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی توركیا، سولەیمان سۆیڵو لەبارەی دەستدرێژیكردنە سەر منداڵێك لە شارۆچکەی كوچوك چەكمەجە سەربە پارێزگای ئیستانبوڵ رایگەیاند "زانیاریی ئەوەم بەدەست گەیشتووە كە تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە. هەڵوێستمان لەبارەی ئەو بابەتانەوە تا ئەمڕۆ چۆن بووە، هەر بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت".
دوای بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی كۆمەڵەیەكی بازرگانی كە لە میوانخانەیەك بەڕێوەچوو، سولەیمان سۆیڵو وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
وەزیری ناوخۆی توركیا، سولەیمان سۆیڵو لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێكدا لەبارەی دەستدرێژیكردنە سەر منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵ لە شارۆچکەی كوچوك چەكمەجە سەربە پارێزگای ئیستانبوڵ رایگەیاند، پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ كاریانكردووە بۆ دەستگیركردنی ئەنجامدەری تاوانەكە و گوتی:
"زانیاریی ئەوەم بەدەست گەیشتووە كە تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە. هەڵوێستمان لەبارەی ئەو بابەتانەوە تا ئەمڕۆ چۆن بووە، هەر بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت. زانیاریشمان هەیە كە باری تەندروستیی منداڵەكە باشە".