Hikmet Faruk Başer,Mohammed Baqi Hussein
25 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
بەرلە هاتنی مانگی رەمەزان، نووسین و رووناكی تایبەت بە مانگە بە منارەی مزگەوتەكانی ئیستانبوڵدا هەڵدەواسرێن.
ئەو رووناكییانەی كە قارەمان یڵدز و تیمەكەی لە وەرشەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەقفەكان لە تەقسیم ئامادەیان كردووە، بە منارەی مزگەوتەكاندا هەڵدەواسرێن.
قارەمان یڵدز كە وەستای دروستكردنی رووناكییەكانە، لەگەڵ تیمەكەیدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە مزگەوتی سولەیمانییە.
ئەو رووناكییەی بۆ مزگەوتەكە ئامادەكراوە، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان لێی نووسراوە، "Ramazan sevgidir"، واتا "رەمەزان خۆشەویستییە" و رۆژانی تر نووسینەكە گۆڕانكاریی بەسەردا دێت وەك ملوانكەیەكی رەنگین دەكرێت بە گەردنی منارەكانی مزگەوتەكەوە.