İlkay Güder,1 23
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی پەکەکە له ناوچه‌كانی گارا، زاپ و ئاڤاشین-ی باكووری عێراق ئه‌نجامدا كه وه‌ك سه‌نگه‌ر، په‌ناگه، پێگه و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كار ده‌هێندران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی پەکەکە له باكووری عێراق ئه‌نجامدراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا سه‌نگه‌ر، په‌ناگه، پێگه و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز-یان له ناوچه‌كانی گارا، زاپ و ئاڤاشین كردۆته ئامانج.