Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
لە هیندستان له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هه‌زار و ٧١٣ كه‌س به‌هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٣٢ هه‌زار و ٣٦٤ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا دوو هەزار و ٧١٣ تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
به‌م جۆره لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ٢٨ ملیۆن و ٥٧٤ هەزار و ٣٥٠ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤٠ هەزار و ٧٠٢ کەس.
پسپۆڕان هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاکه زۆر لە ژمارە راگەیەنراوەکان زیاتر بێت.
ژمارەی ئەو کەسانەی دژبە پەتاکە ڤاکسینیان وەرگرتووە، نزیك بووه‌ته‌وه له ٢٢٤ ملیۆن و ١١٠ هەزار له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی هیندستان نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن كه‌سه.