Ayşe Büşra Erkeç
21 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
پێشبڕکێی "Istanbul Photo Awards" کە چوارەم جارە لە لایەن ئاژانسی ئانادۆڵو ساز دەکرێت، تیایدا وێنەیەکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی جیھان نمایش دەکرێت. کارەکانی لێژنەی دادوەری پێشبڕکێیەکە بۆ یەکلاییکردنەوەی وێنەکان تەواو بوو.
پەیامنێرانی فۆتۆگرافەر لە ١٢٥ وڵاتەوە بە نزیکەی ٣٧ ھەزار وێنە بەشدارییان لە پێشبڕکییەکەدا کردووە کە براوەی پێشبڕکییەکە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە لایەن لێژنەی دادوەری دیاری دەکرێن.
براوەی پێشبڕکییەکە وێنەکانی دەخرێتە نێو ئەلبومی "Istanbul Photo Awards" و لە پێشانگاکانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی نمایش دەکرێت.
ئەندامی لێژنەی دادوەری پێشبڕکێیەکە و بەرپرسی دابەشکردن و گەشەپێدانی فۆتۆگرافی ئاژانسی AFP، میشل سکۆتۆ رایگەیاند کێبڕکێیەکە خواستی زۆری لەسەرە.
سکۆتۆ ئاماژەی بەوەدا، ئەمساڵ بەشداربوان بە وێنەی زۆر باش بەشدارییان لە پێشبڕکێیەکەدا کردووە و گوتی: "لە پێشبڕکێیەکەدا وێنەی زۆر کوالیت بەرز ھەیە کە لە کارەکانماندا ھیچ پێوەی ماندوو نەبووین. قەیرانی رۆھینگیا لە بەنگلادیش و میانمار یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی پێشبڕکێیەکە. ھاوکات لە شەڕو پێکدادانەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست وەک سووریا و مووسڵ و لە ئەفریقاش وێنەمان بەدەست گەیشتووە. زۆربەی ئەندامانی لێژنەکە ساڵی رابردووش ھەبوون کە پێکەوە بووین. ھاوکات ئەندامانی نوێش ھەیە لە کارەکانیان ناوبانگیان ھەیە".