Ahmet Sertan Usul,Ramal Abdullah Mahmood
09 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان لە توركیا، سه‌عدی گوڤه‌ن رایگه‌یاند "قۆناغی دادوه‌ری درێژه‌ی هه‌یه. یه‌ك به یه‌ك له هه‌موو ئه‌و داواكاری، نووسرا و تانانه ده‌كۆڵینه‌وه كه پێشكه‌ش بە دامەزراوەکەمان ده‌كرێت".
سەعدی گوڤه‌ن له‌به‌رده‌م ته‌لاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نقه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نوێنه‌رانی ئاك پارتی، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په، هه‌ده‌په و ئییی پارتی له دامه‌زراوه‌كه‌دا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن كه له ١١ ئه‌ندامی دادگای باڵا پێكهاتوون.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان لە توركیا، سه‌عدی گوڤه‌ن سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیدان به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان گوتی: "قۆناغی دادوه‌ری درێژه‌ی هه‌یه. یه‌ك به یه‌ك له هه‌موو ئه‌و داواكاری، نووسرا و تانانه ده‌كۆڵینه‌وه كه پێشكه‌ش بە دامەزراوەکەمان ده‌كرێت له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی دۆسیه‌كانی پرۆسه‌ی دادوه‌ری هیچ جۆره زانیارییه‌ك ناده‌م".
سەعدی گوڤه‌ن پیرۆزبایی خۆی له هه‌فته‌ی پۆلیس كرد له ١٧٤همین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی و گوتی: "سه‌ره‌تا پیرۆزبایی هه‌فته‌ی پۆلیس ده‌كه‌م و سوپاسی پۆلیسه‌كانمان ده‌كه‌م كه له بەرلە هه‌ڵبژاردنەکان و له میانی هه‌ڵبژاردنەکانیش بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنەکان هه‌وڵه‌كانیان چڕكرده‌وه".