Sarp Özer
09 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند کە گەورە تیرۆریست، مەهمەت سۆیسورەن كە ناوی لە لیستی داواكراوانی وەزارەتەكەدایە لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانییدا، بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی پەكەكە لە باكووری عێراق لە چالاكی خراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەرگریی توركیا، ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی پەكەكە لە باكووری عێراق ئەنجامدراوە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا كە دوای سێ رۆژ لە چاودێریكردنی ناوچەكە ئەنجامدرا، یەكێك لە گەورە تیرۆریستانی پەكەكە، بەناوی مەهمەت سۆیسورەن كە بە ساڤاش پۆرسیپی ناسراوە و ناوی لە لیستی داواكراواندایە، لە چالاكی خراوە.
ئەو گەورە تیرۆریستە بەرپرسی "هێزی تایبەت"ی رێكخراوەكە بووە.