Ramal Mahmood
25 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2016
نەتەوە یەکگرتووەکان
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بان کی مۆن هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە حەلەب لەوانەیە ببێتە تاوانی جەنگ.
لە راگەیەنراوێکی سکرتاریەتی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە کە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بان کی مۆن بەهۆی پەرەسەندنی پێکدادانەکانی حەلەب و بۆردومانەکان بەشێوەیەک کە لەسەرەتاوە تاکو ئێستا وا بەچڕی ئەنجام نەدراون و ئاماژەی بەوە داوە کە "زۆر ترسناکە".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "زانیاری دراوە کە دوای راگەیاندنی دەستپێکردنی هێرشەکانی رژێمی سووریا بۆ گرتنی حەلەب، بە بۆمبی سووتێنەر هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر ناوچەکە و بۆ لەناوبردنی پەناگەکانی خۆپاراستنی هاووڵاتییان لەهێرشەکان بۆمبی پێشکەوتوویان بەکارهێناوە، لەوبارەیەوە بان نکی مۆن گوتوویەتی: "هێرشکردنە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون بە بۆمبی سووتێنەر لەوانەیە ببێتە 'تاوانی جەنگ' ".
بان کی مۆن ئەوەشی رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ رۆژێکی رەشە بۆ ئەو رێککەوتننامە جیهانیانەی بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی کراون، ئەوەشی خستۆتەڕوو کە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەوە تێبگات کە هێرشکردن بە چەکی کوشندە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بۆسەر هاووڵاتییانی مەدەنی ناردنی پەیامێکی روونە کە باوەڕی بە لێبوردەیی نییە.
لهئهنجامی هێرشه ئاسمانییهكانی شەش رۆژی رابردووی رژێمی ئهسهد و رووسیا بۆسهر ناوچەکانی نیشتەجێبوون نشینەکانی پاریزگای حەلەب باکووری سووریا، 323 كهس كوژراون و ههزار 334ی دیكهش بریندار بوون.
لەسەر داوای ئەمریکا، فەڕەنسا و بەریتانیا بڕیاریدا كۆبوونهوهیەکی بهپهله سهبارهت به كردنه ئامانجی خهڵكی مەدەنی له هێرشهكانی حهلهبدا ئهنجام بدات.