Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
14 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2017
ئەنقەرە- AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشکرای کرد ''روونكردنه‌وه كوێرانه‌كانی'' نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، فێدێریکا مۆگێرینی و كۆمیسیاری یه‌كێتییه‌كه، یۆهانس هان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی نێوان هۆڵه‌ندا و توركیا هیچ بەهایەکی نییە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە روونکردنەوەکانی دوێنێی هەریەک لە نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی و کۆمیسیاری لێپرسراو لە دراوسێیەتی و دانوستانەکانی فراوانبوون لە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، یۆهانس هان سەبارەت بەو رووداوانەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەنێوان تورکیا و ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە هاتنە ئاراوە، هەڵسەنگاندنی هەڵەی تێدایە و لە رێگەی پێکەوە گرێدانی چەند رۆژەڤێکی جووداوە، هەوڵی ئەوەیان داوە کە بابەتەکە بەلاڕێدا بەرن.
ئاماژە بەوەشکراوە ''ئەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە پێناو زیاتر تەشەنە نەسەندنی گرژییەکان داوا لە تورکیا دەکات لە گوتار و کردەوە توندەکان خۆی بگرێتەوە لەجیاتی ئەوەی بەو وڵاتانە بڵێت کە بوونەتە مایەی ئەوەی پەیماننامە دیپلۆماسییەکان و یاساکانیان پێشێل بکەن، خۆی لەخۆیدا ئاوکردنە بەئاشی ئەو توندڕەوانەی کە دوژمنایەتی بیانییەکان و دژایەتی تورکەکان دەکەن و پێویستە یەکێتییەکە لەمە تێبگات''.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه یه‌كێتییه‌كه وه‌ك روونكردنه‌وه‌كانی كه پاش هه‌وڵی كوده‌تا ناپاكه‌كه‌ی 15ی تهمووز كه سیستمی ده‌ستوور و دیموكراسی توركیای كرده ئامانج و، پاش هێرشه‌كانی په‌كه‌كه كه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادایه بڵاویكردوونه‌ته‌وه، سه‌رله‌نوێ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه كه دووره له بابه‌تی و پێشهاته‌كانی به‌ته‌واوی مانا ههڵینهسهنگاندووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه پێویسته په‌یامێكی توند بداته ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن كه له به‌ڵێننامه‌ی ڤیه‌ننا 1961سه‌باره‌ت په‌یوه‌ندیه دیپلۆكاتییهكان، به‌ڵێننامه‌ی ڤیه‌ننا 1963 سه‌باره‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆنسوڵگه‌ری، بنه‌مای مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپاوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، به‌ڵام به‌هه‌ڵوێستێكی پارێزه‌ریانه پشتیوانی له وڵاته‌كه ده‌كات و له‌پشت خۆیه‌وه ده‌یشارێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه پشتیوانیكردن له هۆڵه‌ندا كه به‌ئاشكرا مافه‌كانی مرۆڤ و به‌هاكانی ئه‌ورووپای پێشێلكردووه زۆر مه‌ترسیداره.
موخاتهبهكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپامان به‌هاكانی دیموكراسی، بنه‌ماكانی ماف و ئازادییه‌كان ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كی بژارده جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و، له كاتێكدا ئامۆژگاری ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگای ده‌یالۆگ، به‌ڵام چاوپۆشی له‌و سیاسه‌ته‌ی هۆڵه‌ندا ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌و هۆكارانه ئه‌و روونكردنه‌وه كوێرانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌لای وڵاته‌كه‌مانه‌وه هیچ به‌هایه‌كی نییه".