Elif Küçük,Kaan Bozdoğan
03 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''سەرەڕای پێشنیازە بێ ماناکانی ئۆپۆزسیۆن کە بە دوای قازانجێکی سیاسییدایە لە کارەساتی گەل، هەرگیز پەیوەندیمان لەگەڵ ئابووریی تورک‌دا دانەخست''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکدا لە هۆتێل رافلێس لە ئیستانبوڵ کە تیایدا ئامارە بازرگانییە دەرەکییەکانی ساڵی ٢٠٢١ راگەیەندرا، گوتارێکی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بە بەشداری کردنی لەو کۆبوونەوەیەدا کە بۆ تورکیا و ئابوورییەکەی گرنگە و رایگەیاند:
"ئامانجمانە رێژەی گەشەسەندنی ئابوورییمان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بۆ لەسەدا پێنج بەرز بکەینەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه بەهای هه‌نارده‌كردن لە ٢٠٢٢دا، بۆ ٢٥٠ ملیار دۆلار بەرزبکەینەوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە هه‌نارده‌ی وڵاتەکەی بۆ ئەمریکای باشوور له‌سه‌دا ٨٦،٦ و بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا كه ئه‌ندام نین له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌دا ٢٩ زیادی كردووه و گوتی: "هه‌نارده‌كردن بۆ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌دا ٢٢،٦ و بۆ باكووری ئه‌فریقا له‌سه‌دا ٤٤،٨ زیادی كردووه".
گوتیشی: "كورتهێنان له بازرگانی دەرەکییدا له‌سه‌دا ٧،٨ە و بووه‌ته ٤٥ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار. رێژه‌ی هه‌نارده‌كردن له‌به‌رامبه‌ر هاورده‌كردندا بۆ له‌سه‌دا ٨٣،١ به‌رزبووه‌ته‌وه".
سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بە قۆناغی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رایگەیاند ''سەرەڕای پێشنیازە بێ ماناکانی ئۆپۆزسیۆن کە بە دوای قازانجێکی سیاسییدایە لە کارەساتی گەل، هەرگیز پەیوەندیمان لەگەڵ ئابووریی تورک‌دا دانەخست''.
گوتیشی: ''هەرچەندە پەتاکە وەک قەیرانێکی تەندروستیی دەستی پێ کرد، بەڵام کاریگەری نەرێنیی لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان هەبوو لە ئابوورییەوە تا گەشت و گوزار و لە پەروەردەوە تا پەیوەندییە مرۆییەکان''.
سەرکۆماری تورکیا باسی لە تواناکانی وڵاتەکەی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنادا و گوتی: ''هەموومان لە بیرمانە کە لە ئەورووپا و زۆر شوێنی جیهان کێشە لە دابینکردنی دەمامک و پێداویستی تەندروستیی دروست بوو. وەک تورکیا بە بەکارهێنانی ئەو سوودانەی ژێرخانی تەندروستیی بەهێزمان دابین کردووە بە کاریگەرترین شێوە قۆناغی پەتامان بەتوانای خۆمان بەڕێوەبرد''.