Enes Kaplan
03 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه ته‌یب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "لە وڵاتەکەماندا كه پێشتر رێژەی ھەڵاوسانمان تا له سەدا شه‌ش دابه‌زاندبوو، پێداگرین لەسەر ئەوەی کە بە زووترین کات ئەو رێژەیە دابەزێنین بۆ ئاستی ژمارەی تاک خانەیی".
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، ره‌جه ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له‌سه‌ره‌تای گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان باسی هه‌ڵاوسانی كرد له توركیا و رایگه‌یاند: "لە وڵاتەکەماندا كه پێشتر رێژەی ھەڵاوسانمان تا له سەدا شه‌ش دابه‌زاندبوو، پێداگرین لەسەر ئەوەی کە بە زووترین کات ئەو رێژەیە دابەزێنین بۆ ئاستی ژمارەی تاک خانەیی".
دواتر له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینانه‌وه گوتی: "مووچەی مانگانەی یەک ملیۆن و ٢٦٦ ھەزار خانەنیشمان کە مووچەکانیان لە ھەزار و ٥٠٠ لیرەوە دەستپێدەکات، بەرز دەکەینەوە بۆ دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار لیرە".
گوتیشی: "بەپێی ئەو رێکارە نوێیە، ھیچ خانەنیشینێکمان، کەمتر لە دوو ھەزار و ٥٠٠ لیرە مووچە وەرناگرێ".
له‌باره‌ی ئه‌و رێكارانه‌شی گرتوویانه‌ته به‌ر، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "نهمانهێنشت ھیچ ھاووڵاتییەکمان ببێت به ژێر باری بەرزبوونەوەی نرخه‌وه. رێکاری تایبەتمان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی داھاتی ھاووڵاتیانمان به‌هۆی رێژەی ھەڵاوسان نهپوكێتهوه".
راشیگه‌یاند: "له‌رێگه‌ی بەرزکردنەوەی لەسەدا ٣٠.٥ی مووچەی فەرمانبەرانمان، پشتیوانی زیاتری کۆمەڵایەتیمان پێشکەش کردوون".
ره‌جه ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوونی خوێندنی رووبه‌ڕوو له ئێستادا رایگه‌یاند: "بە پابەندبوونی زیاتری رێکارەکان، درێژە بە خوێندنی رووبەڕوو دەدەین".