Selami Küçükoğlu
20 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2021
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، دوو بۆ سێ پله له سه‌رووی وه‌رزی ئاسایییه‌وه بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه بڵاویكرده‌وه كه ئاسمانی ناوچه‌كه نیمچه هه‌وراوی ده‌بێت.
پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، دوو بۆ سێ پله له سه‌رووی وه‌رزی ئاسایییه‌وه بێت و باش له ئاراسته‌ی باشوور و باشووری رۆهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵ بكات و ماوه ماوه بگۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا به‌م جۆره بوون: ئه‌رده‌خان ١٠، قه‌رس ١٢، ئه‌رزنجان و ئه‌رزه‌ڕۆم و ئاگری ١٩ و ئیدریش ٢١.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمایش له رۆژدا به‌م جۆره بن: ئیدر ٣٧، ئه‌رزنجان ٣٦، ئاگری ٣٥، ئه‌رزه‌ڕۆم ٣٣، قه‌رس ٣٢ و ئه‌رده‌خان ٣٠.