Haydar Toprakçı,Sıtkı Yıldız,Barış Yalçınkaya,Günay Nuh,Cüneyt Çelik,Muhammet Mutaf,Ramal Abdullah Mahmood
28 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی رووی له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو كردووه رێگای هه‌زار و ٨٠٣ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له حه‌وت پارێزگای توركیا داخراون.
ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه رێگای هاتوچۆی هه‌زار و ١٤٣ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆم، ١٦٥ گوند له دێرسم، ١٧٠ گوند له ئاگری، ٢١٩ گوند له ئه‌رزنجان، ١٥ گوند له ئه‌رده‌خان، ٤٠ گوند له قه‌رس، ٥١ گوند له ئیدر داخستووه.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له هه‌ر حه‌وت پارێزگاكه هه‌وڵه‌كانیان چركردۆته‌وه بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به‌ڕووی هاتوچۆدا.