Barış Kılıç,Muhammed Nuri Erdoğan,Muhammet Ali Kemal
28 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا له كۆی ٦٤ گومانلێكراوی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كه فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان له میانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌و رێكخراوه بۆ ده‌ركرابوو، ٥٢یان ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ ٦٤ گومان‌لێكراو، ده‌ركرا.
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، له كۆی ٦٤ گومانلێكراوه‌كه، ٥٢یان ده‌ستبه‌سه‌ركران و كاره‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٢ گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه درێژه‌ی هه‌یه.
له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینی ماڵی گومانلێكراوه‌كاندا ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌ت، هه‌شت فیشه‌ك، ١٤ هه‌زار و ٢٠٠ لیره، تاپڕێك و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی و ئامێری ئه‌لیكترۆنی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
دیمه‌نی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له شارۆچكه‌ی ئاڵتنداغ بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی داعش ئه‌نجامیاندا، له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه تۆماركراوه.