1 23
28 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی بەشداری کردنی لە کۆنفرانسێکی زانکۆی سەباحەدین زائیم لەژێر ناونیشانی "گرنگی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە تورکیا" وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە "لە بە جیهان بوونی دونیادا، ئەوان ناچارن چاودێری پێشهاتەکان بکەن، شیکاری بۆ بکەن و سیاسەت لەسەر ئەو بنەمایە دابڕێژن".
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکات و هەوڵ دەدات سیاسەتێکی فرە لایەن جێبەجێ بکات بە سەرکەوتووانە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگهیاند: "تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کاراکتەرێکی سەرەکی گرنگە لە چارەسەریی سیاسیی سووریا لەژێر چەتری نەتەوەیەکگرتووەکاندا رۆڵێکی سەرەکی دەبینێت".
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە لەکاتێکدا پێشهاتەکانی جیهان بەردەوامیان هەیە، راست نیەلایەنگری یەک لایەن بکەن یان سیاسەتی دەرەوە وابەستەبێت بە یەک لایەن و گوتی، "لە ئەمڕۆی تورکیا ناوەشێتەوە، وێنای توانای ئێمە ناکات. بەهەمان شێوە، لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتوومانەوە، ئێمە بەرەو هەڵە دەبات. هەر کاتێک سیاسەتێکی دەرەکی لەو چەشنەت پەیڕەو کرد، دەشێت رووبەڕووی رەخنە ببێتەوە. چیە؛ تەوەر گۆڕاوە، لە ئیمە دوور دەکەوێتەوە؟ پێویست ناکات پرسەکە بەو چەشنە ئاڵۆز بکەین".
ناوبراو ئاشکرای کرد کە پەیڕەو کردنی سیاسەتێکی هاوسەنگ، بنەمایەکی سەرەکی وڵاتێکی وەک تورکیایە.