Zuhal Demirci,Muhammet Ali Kemal
28 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا به توندی سه‌ركۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی بنیاتنانی نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٢٠٠ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له كه‌رتی خۆرئاوا، كرد، كه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه داگیركراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به په‌سه‌نكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له كه‌رتی خۆرئاوا، بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
"به توندی سه‌ركۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٢٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له كه‌رتی خۆرئاوا كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركراوه، ده‌كه‌ین. ئه‌م بڕیاره نایاساییه‌ی ئیسرائیل ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه دڵره‌قانه به‌رده‌وامه له پێشێلكردنی سه‌رجه‌م یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێككه‌وتننامه‌ی چواره‌می جنێڤ".