Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
28 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
تیمه‌كانی پارێزگاریی گومرگ له وه‌زاره‌تی بازرگانیی توركیا، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان تورکیا و یۆنان کە بە ئیپساڵا ناسراوە، ده‌ستیان به‌سه‌ر تۆنێك و ٥٠٠ كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت كه ئه‌م بڕه زۆرترین بڕه كه له ده‌روازه سنوورییه‌كان به جارێك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، بارهه‌ڵگرێك كه رایگه‌یاندبوو فاسۆلیای باركردووه، به‌مه‌به‌ستی هاتنه ناوه‌وه بۆ توركیا، گه‌یشته گۆڕه‌پانی گومرگه‌كان له ده‌روازه‌ی سنووریی ئیپساڵا.
له ئه‌نجامی پشكنینی بارهه‌ڵگره‌كه‌دا كه سه‌گی راهێنراو به‌شداریی تێدا كرد، له‌نێو گوێنییه فاسۆلیاكاندا ١٥٢ گوێنی هه‌ریه‌كه‌یان ١٠ كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ریان تێدابوو كه ده‌كاته تۆنێك و ٥٢٤ كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر.