Miraç Kaya
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
باڵکئەسیر - AA
لە شارۆچکەی ئاڵتیئەیلول سەر بە ناوەندی باڵکئەسیر، کەسێک دەستڕێژی گوللەی بە نێو بەشداربووانی ئاهەنگێکی خەتەنە کردندا کرد و لە ئاکامدا، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و هەشتی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیاریی دەستکەوتوو، ئەنجامدەری هێرشەکە کە دەگوترێت سەرخۆش بووە لە شەقامی گانیبەی بە دەمانچە، تهقهی بە نێو بەشداربووانی ئاهەنگێکی خەتەنە كردندا کردووە.
دوای ئەوەی خەڵکی دەورووبەری رووداوەکە زانیارییان داوە بە پۆلیس، ژمارەیەکی زۆر له هێزهكانی پۆلیس و تیمی تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا، ١٠ کەس برینداربوون کە دوای چارەسەری سەرەتایی لەلایەن تیمی تەندروستییەوە گواستراونەتهوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.
دوو کەس لە بریندارەکان کە منداڵێکی سێ ساڵان و کەسێکی ٣١ ساڵان بوون، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە نەتوانراوه رزگار بکرێن و گیانیان لەدەست داوه.
ئەنجامدەری هێرشەکە (س.ب) لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوه، رێوشوێنەکانی ئاسایش لەبارەیەوە درێژەی هەیە.