Miraç Kaya
15 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2021
باڵکئەسیر- AA
لە درێژەی لێکۆڵینەوەکان لە شانە نهێنییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لە ریزی هێزە سەربازییەکاندا، سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی باڵکئەسیر، بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ ٣٦ گومانلێکراو دەرکرد.
ئەو تۆمەتبارانە ٢٤یان تا کاتی دەرچوونی بڕیارەکە لە ئەرکدابوون، سێیان خانەنشین و نۆیان پێشتر لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە و ئەوەشیان لەسەر سەلمێندرا کە لەڕێی تەلەفۆنە گشتییەکانەوە پەیوەندییان لەگەڵ بەرپرسانی رێکخراوەکە ئەنجامداوە.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکە بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ئۆپەراسیۆنی هاوکاتی لە باڵکئەسیر و ٣١ شاری دیکە دەستپێکرد.