Berk Özkan
14 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2021
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی ١٤ی ئادار رۆژی پزیشكیی، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی کرد.
پەیامەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان یەکەمین پەیامە لە چوارچێوەی هەڵمەتی پەیامی دیجیتاڵی کە "سەکۆی بەیارمەتیت" رێکیخستووە بە ئامانجی زیادکردنی هۆشیاری سەبارەت بە پرسە کۆمەڵایەتییەکان لەژێر ناونیشانی "با پەیام بۆ نووسەرانی داستان بنووسین" بۆ کارمەندانی کەرتی تەندروستی کە خزمەتی گەورەیان پێشکەشکردووە لە میانی پەتای کۆرۆنادا.
سه‌ركۆماری توركیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی بۆ چه‌ندین هه‌فته نه‌هاتنه ماڵه‌وه و منداڵان و خۆشه‌ویستانیان له باوه‌ش نه‌گرت، شه‌و و رۆژیان خسته سه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی گیان و ته‌ندروستی هاووڵاتییان بپارێزن نووسیویەتی
"ئێوه پشكێكی زۆر گرنگتان پێ ده‌بڕێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا كه له‌مه‌دا توركیا بووه نموونه‌یه‌ك بۆ جیهان".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان نووسیوویه‌تی "ده‌زانین هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه تا ئێستا نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار گیانی له ئێمه ستاندووه، كۆتایی نه‌هاتووه. تا مه‌ترسی په‌تاكه به‌ته‌واوی له‌ناوده‌چێت، پێویسته ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌رده‌وام بین له كاره‌كانمان. له‌لایه‌ك هه‌نگاو ده‌نێین بۆ پرۆسه‌ی 'نوێی ئاساییبوونه‌وه' له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌و كارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی به‌هێزبوونی سیسته‌می ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌مان".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان داوای لێخۆشبوونی له خوا كردووه بۆ ئه‌و كارمه‌نده ته‌ندروستییانه‌ی کە له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا گیانیان له‌ده‌ستداوه و پرسه و سه‌ره‌خۆیشی خۆیشی بۆ جارێكی دیكه ئاراسته‌ی كه‌سوكاریان كردووه و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پشتیوانه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه بۆ كه‌سوكاریان.