Hakan Mehmet Şahin
14 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2021
ئه‌دیرنه - AA
چوار كه‌س كه به‌وه تۆمه‌تبارن ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) و له میانی هه‌وڵدانیان بۆ چوونه یۆنان به‌شێوەیەکی نایاسایی، قۆڵبه‌ستكران؛ بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌رچوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان تۆمه‌تباره‌کان له كاتێكدا هه‌وڵیان ده‌دا هەڵبێن بۆ یۆنان، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هێزی تایبه‌ت كه له رووباری مێریچ ئه‌ركدارن كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ربازیی، قۆڵبه‌ستكران.
دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار كه‌سه به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار" به‌رده‌وامه.
دوای راییكردنی كاره‌كانیان له ئاسایش، چوار تۆمه‌تبارەکە ره‌وانه‌ی دادگا كران. دادگاش بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركردن.