Şerife Çetin
14 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سەبارەت بە کردنەوەی كۆماری چیك بۆ نووسینگهیەکی دیپلۆماتی له قودس.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی تورکیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆماری چیك خزمه‌ت به هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ گۆڕینی ستاتۆی قودس كه یه‌كێكه له كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داواكراوه کە ته‌واوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ستاتۆی مێژوویی و یاسایی قودس و كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه، به‌رفراوان و یه‌كجاره‌كی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی تورکیا له‌باره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆماری چیك نووسیوویه‌تی:
"نیگه‌رانین له كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی دیپلۆماتی له قودس كه ئه‌م شاره به بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستاتۆی نێوده‌وڵه‌تییەکەی پارێزراوه".
كۆماری چیك ١١ی ئه‌م مانگه نووسینگه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دیپلۆماتی سه‌ر به باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ته‌ل ئه‌بیب له قودس كرده‌وه.