Sinan Balcıkoca
22 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2022
باڵکئەسیر - AA
هاوسەری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، ئامینە ئەردۆغان بەشداری کرد لە فێستیڤاڵی خواردنی چێشتخانەی تورکی کە لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی خواردنی باڵکئەسیردا کە لە میانی هەفتەی چێشتخانەی تورکی لە رۆژانی ٢١-٢٧ی ئایار لەژێر چاودێری سەرۆکایەتی کۆمار و بە پشتیوانی وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا ساز دەکرێت.
لە پاش رێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە و هەفتەی چێشتخانەی تورکی کە لە کەناری گورە لە قەزای ئەردەمیت سازکرا، سەردانی بەشی چێشتخانەی کرد کە لە باخچەی کارگەی کۆنی زەیتوون ئامادەکرابوو و لەوێ لەگەڵ چێشتلێنەرە بەناوبانگەکان و ژنانی ناوچەکە بە شێوازی تەندروست، نەریتی و بێ پاشماوە چێشتی لێنا.
ئامینە ئەردۆغان لە یەکەم چێشتخانەی فێستیڤاڵەکەدا یاوەری چێشتلێنەر عومەر ئاکۆر و فاتمە ئەردیل-ی نانەواچی کرد لە دروستکردنی چۆرەک سەواشتەپە-دا.
ئامینە ئەردۆغان مایکی ئاراستەی ئەردیل کرد و شێوازی دروستکردنی چۆرەکی وەرگرت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگ و ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە. پاشان بە حەڵوا و دۆشاو تامی ئەو چۆرەکەی کرد کە ئامادە کرابوو، بە پێویستیشی زانی ئەو خواردنە بەتامە بگوازرێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو.
پاشان ئامینە ئەردۆغان یەک بە یەکی بەشی چێشتخانەکەی بەسەرکردەوە کە لە هەر یەکێکیاندا خواردنی جۆراوجۆر دروست دەکرا.
هەر لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا کتێبی ''چێشتخانەی سەدەی تورکی'' ناسێندرا لە بواری چێشتخانەی نێودەوڵەتیی تورکیدا.