Miraç Kaya,Suat Salgın
03 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2023
باڵکئەسیر - AA
لە کەناراوەکانی قەزای ئایڤاڵک سەربە پارێزگای باڵکئەسیر باکووری رۆژئاوای تورکیا، ٢٤ کۆچبەری نایاسایی کە بە نیازبوون بەشێوەیەکی نایاسایی بچنە دەرەوەی تورکیا، دەستگیرکران.
بەپێی ئەو زانیارییەی کە لە ماڵپەڕی فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لەسەر زانیارییەک لەبارەی بوونی بەلەمێکی پلاستیکی کە کۆچبەرانی هەڵگرتووە، تیمەکانی سەربە فەرماندەییەکە رەوانەی ناوچەکە کران.
دوای گەیشتنیان بە ناوچەکە، تیمەکان سەرنشینانی بەلەمەکەیان گەیاندەوە وشکانی و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچی باڵکئەسیریان کردن بەمەبەستی رێکارییەکانی ناردنەوەیان.