جيهان

رزگارکردنی هەشت پەنابەر لە باڵکئەسیر

- هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا هەشت پەنابەریان لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئایڤاڵک سەربە پارێزگای باڵکئەسیر کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنان-ەوە نێردرابوونەوە بۆ سنوورە ئاویەکانی تورکیا رزگار کرد.

Mustafa Bikeç  | 15.06.2021 - نوێکردنەوە : 15.06.2021
رزگارکردنی هەشت پەنابەر لە باڵکئەسیر

Balikesir

باڵکئەسیر - AA

لە پارێزگای باڵکئەسیر، هەشت پەنابەر رزگارکران کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنان-ەوە نێردرابوونەوە بۆ سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.

تیمەکانی فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکان لە بوونی بەلەمێکی پلاستیکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئایڤاڵک ئاگادارکرانەوە.

دوای گەیشتنی تیمەکان، هەشت پەنابەر رزگارکران کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنان-ەوە نێردرابوونەوە بۆ سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.

لە دوای رزگارکردنیان جلوبەرگ، خواردن، خواردنەوە و پێداویستی پزیشکی بەخشرایە پەنابەران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın